ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەڵمانیایی فیدڕاڵ ، پارتی سۆشیال دیموکرات کە پاشگرێکی چەپی هەیە بە جیاوازیەکی کەم توانی بەسەر ڕکابەرەکەی ،کە پارتی دەسەڵاتدار (پارتی یەکێتی مەسیحیەکان)بوو سەرکەوتن بەدەست بھێنێت
کەئەمەش وادەکات حکومەتێکی هەمەلایەن لەگەڵ پارتەکانی تر دروست بکات ،لەونێوەندەشدا پارتی سەوز کەپلەی سێیەمی بەرێژەی لەسەدا 14,8دەنگەکان بەدستهێناوە ،لەگەڵ پارتی لیبراڵەکانیش نزیکترین پارتی هاوبەشی حکومەتە چاوەڕوانکراوەکەی نێوانیانە
ئەمەو ئۆلاف شولتز سەرۆکی پارتی سۆشیال دیموکرات ،کە وەزیری دارایی بوو لە حکومەتەکەی مێرکل ،وەک سەکردەیەکی سیاسی بەتوانا دەرکەوت،کە توانایی چاکسازی دارایی و ڕووبەروونەوەی قەیرانی هەڵئاوسانی دارایی چارەسەربکات لە هەموویش گرنگتر ئەو چاکسازی ئەو قیرانانە پەتایی کۆرۆنا و ژینگە پارێزی و قەرەبووی زەرو زیانەکانی لافاوەکەی ئەم هاوینە،هەروەها چارەسەکردنی کێشەیی بیمە کۆمەڵاتیەکانی ئەوانەی ماوەیەکی درێژ رووبەرووی بێکاری بووبووبەوە ،ئەمانە گرنگترین کارنامەی هەڵبژاردنی پارتی نابراوبوو لە هەڵبژاردنەکانی ئەڵمانیا
لە وڵاتێکی وەک ئەڵمانیا کە نزیکەیی 60,4 ملیۆن کەس مافی دەنگدانی هەیە ،لەو ژمارەیەش 7.4 ملیۆن پەنابەر لەم وڵاتەدا دەژین ،کە دوا ڕۆژ ئەمانە دەنگی پارسەنگن بۆ هەڵبژادنەکانی تر هاوسەنگی کێشە سیاسیەکانە ، لێرەدا کێشەی پەنابەران بابەتێکی گرنگی ناو کەمەڵگەیی هەموو ئەڵمانیەکانە
جێی ئاماژەیە پارتی سۆسیال دیموکرات پێگەیەکی مێژوویان هەیە ،و هەڵوێستێکی ئەرێنی لەسەر پرسی کۆچ و کۆچبەران گرتووەتە بەر، لەگەڵ ژمارەیەک لە کاندیدەکانیان ،کە کۆچبەرانی پێشووی وڵاتبوون لە ناو کاندیدەکانی پەرلەماندا
لە ماوەی بەرزبونەوەی قەیرانی کۆچبەرانی ساڵی 2015ی ئەوروپادا، ئەو حزبە وەک ئەندامی هاوپەیمانی دەسەڵاتدار پلانێکی پێنج خاڵی خستەڕوو، کە تێڕوانینی خۆی بۆ باشترین ڕێگا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانەکە خستە ڕوو ناوبراو داوای هەنگاوی زیاتر کرد بۆ بەرەنگاربونەوەی هۆکارەکانی هەڵاتنی خەڵک لەنیشتمانیان و داوای مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانی کۆچبەران کرد لەڕێگەی هاوئاهەنگیی نێوان وڵاتانی ئەوروپابکرێت . هاوکات لەگەڵ ئەوەشدا داوای کۆنتڕۆڵی توندتر لەسەر سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپاو ئاماژەیی بە پێویستی یاسایەکی گشتگیر کە کێشەی کۆچبەران لە ئەڵمانیا چارەسەربکات
سەرچاوە:- BBC
.