KDC

Author : nusar1

ڕووسیا بەموشەک پاڵاوگەیەکی نەوت و سێ کۆگای سوتەمەنی شار ئۆدیسای بۆردومانکرد

nusar1
ئاژانسەکانی دەنگوباس، ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویانکردەوە، لە شاری ئۆدیسای کەناری ئۆکرانیا، تەقینەوەیەکی بەهێز ڕویداوە. وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بڵاویکردەوە، کە بە موشەکی دەریایی، پاڵاوگەیەکی نەوت و سێ کۆگای سووتەمەنیان لە شاری ئۆدیسای کەناری ئۆکرانیا وێرانکردووە. هەرچەندە سوپای ڕووسیا لە باکووری ئۆکرانیا و دەووروبەری شاری کیێڤ پاشەکشەیان کردووە، وەک هەنگاوێک بۆ ڕێککەوتننامەی ئاشتی......

ڕۆژهەڵاتی کوردستان :تەنیا لە مانگی ڕابردوودا 37هاوڵاتی دەستگیرکراون

nusar1
تەنیا لە مانگی رابردوودا ٣٧ هاووڵاتی کورد دەستگیرکراون لە مانگی ڕابردوودا، نزیکەی ٣٧ هاووڵاتی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنی،لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراون، ئەم ڕێژەیە بەراورد بە مانگی فێبریوەری،١٩٪ (٦ حاڵەت) بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە. بە پشتبەستن بە ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی مارسی ٢٠٢٢،نزیکەی ٣٧ هاووڵاتی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانیکۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیرکراون. بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، ٤ هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری حیزبەکوردستانییەکان، ٣١ هاووڵاتی بەهۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز، ١هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی و کاسبکارێکیش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوەدەستگیرکراون. مانگی ڕابردوو نزیکەی ٦ چالاکوانی ژن و ٤ مێرمنداڵی ژێر ١٨ ساڵ لە کوردستاندەستگیرکراون و، کەسێکیش لەوان، کە دەستگیرکراوە، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزایبەندکرانەکەی ڕەوانەی گرتووخانە کراوە. زیاترین ڕێژەی دەستگیرکردنەکانیش، کە ٣١ حاڵەت بووە، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بووە، هەروەها زۆربەی دەستگیرکراوەکان، کە ٢٨ حاڵەت بووە، لە شەقامەکان ئەنجام دراون. جیاکردنەوە بە گوێرەی تۆمەتەکانچالاکی سیاسی: ٤ حاڵەت، کە دەکاتە ١١٪ی کۆی حاڵەتەکان.چالاکی مەدەنی و پیشەیی: ١ حاڵەت، کە دەکاتە ٢.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.کاسبکار: ١ حاڵەت، کە دەکاتە ٢.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز: ٣١ حاڵەت، کە دەکاتە ٨٤٪ی کۆی حاڵەتەکان. جیاکردنەوە بە گوێرەی پارێزگاکانپارێزگای کرماشان: ١ حاڵەتپارێزگای ئورمیە: ٩ حاڵەتپارێزگای سنە: ٢٧ حاڵەت ئەو ناوەندەی کە هاووڵاتییانی دەستگیرکردووەئیتلاعاتی سوپا: ٤ حاڵەتئیدارەی ئیتلاعات: ٣١ حاڵەتجێبەجێکردنی سزاکان: ١ حاڵەتنادیار: ٢ حاڵەتهێزی ئینتزامی: ١ حاڵەت شوێنی دەستگیرکرانئیتلاعاتی سوپا: ٤ حاڵەتشەقام: ٢٨ حاڵەتدادگا: ١ حاڵەتئیدارەی ئیتلاعات: ١ حاڵەتسەر سنوور: ٢ حاڵەتنادیار: ٢ حاڵەت...

شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ئامادەی پرسەی زیگی مارتش بوون

nusar1
شاندێکی ناوەندی رەوەندی کوردستانی ئامادەی پرسەی زیگی مارتش بوون لە شاری بۆرکێنی ئەڵمانیا بوون. زیگی مارتش ئەندامی پەرلەمان بوو لە پارێزگای نورو و، لە سەرەتای نەوەدەکانەوە یارمەتی بزووتنەوەی کوردی داوە و، تا بەر گیان لە دەستدانیشی، بەردەوام یارمەتی کۆمەڵگەی کوردی لە دیاسپۆرا دەدا. جێی باسە، زیگی لە 15ی شوباتی 2022......

وێبنارێک لەسەر یادی 75ساڵەی شەهیدکردنی سەرۆکی کۆماری کوردستان بەڕێوەچوو

nusar1
وێبنارێک لەسەر یادی 75ساڵەی شەهیدکردنی سەرۆکی کۆماری کوردستان بەڕێوەچوو لە درێژەی وێبنارەکانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، ئێوارەی شەممە بە ئامادەبوونی ئەندامانی ڕەوەند، وێبنارێکی تایبەت بۆ جەمال پوورکەریم، سەرۆکی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان، لەسەر یادی 75 ساڵەی شەهیدکردنی پێشەوای نەمر قازی محەمەد، سەرۆکی کۆماری کوردستان سازکرد. لە میانەی وێبنارەکەدا، جەمال پوروکەریم، پانۆرامایەکی لەسەر......

پاش کشانەوەی ڕووسیا ،ئۆکرانیا کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی شاری کییڤی پایتەختی ڕاگەیاند

nusar1
پاش کشانەوەی ڕووسیا ،ئۆکرانیا کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی شاری کییڤی پایتەختی ڕاگەیاند لە گەڵ سی و هەشتەمین ڕۆژی جەنگی بەردەوام ،دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی شاری کییڤی پایتەختی ڕاگەیاند ،پاش ئەوەی ڕووسیا کشانەوەی لە شارو شارۆچکەکانی دەوربەری کییڤ ڕاگەیاندبوولەبارەی دیپلۆماسیەوە دانوستکارێکی ئۆکرانی ڕایگەیاند ،کشانەوەی هێزەکانی ڕووسیا لە دەوروبەری کییڤی پایتەخت ،بەڵگەنامەی ڕەشنووسی ڕێکەوتننامەی......

بەملیۆنان بەرمیلە نەوتی ڕوسیا بەبێ کڕیار لە دەریادا ماوەتەوە

nusar1
بەملیۆنان بەرمیلە نەوتی ڕووسیا بەبێ کڕیار لە دەریادا ماوەتەوە و ،کەشتییەکان نیازی گەڕانەوەیان هەیە لەنێوەندی ئەو سزایانەی کە ئەمەریکاو وڵاتانی ڕۆژئاواو هاوپەیمانەکانەوە ڕووبەڕووی ڕوسیا بۆتەوە ،بەهۆی دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی سەربازی دژ بە ئۆکرانیا ،بە ملیۆنان بەرمیلە نەوتی ڕوسیا بەبێ کڕیار لە دەریادا ماوەتەوە وکەشتییەکان نیازی گەرانەوەیان هەیە بەپێی ڕاپۆرتی رۆژنامەی نیۆرک......

کۆبوونەوەی یەکێتی ئەوروپا و چین لەبارەی کۆدەنگییەکی زیاتر بێ هیوابوو

nusar1
کۆبوونەوەی لوتکەی چین و یەکێتی ئەوروپا بە ئامانجی هەمەهەنگی و کاریگەری سزاکانی ئەمەریکاو یەکێتی ئەوروپا تا کۆدەنگییەکی بەهێزتر لەبەرمبەر شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیاهەبێت بێ ئەنجام بوو ،لەلایەکتر فشارەکانی پەکین لەسەر پە یوەندی بەهێزی نێوان لەگەڵ مۆسکۆ ،کە هەوپەیمانێکی بەهێزی ڕوسیایە ، بتوانێت ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ڕوسیا دژ بەئۆکرانیا ڕابگرێت ئەمەو بەرپرسێکی......

ئۆرشەلیم پۆست:ئەردۆگان سەرکۆنەی هێرشەکانی سەرئیسرائیل دەکات

nusar1
ئۆرشەلیم پۆست بڵاویکردەوە، رەجیب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا، هێرشەکانی ئەم دواییانەی بە ئامانجگرتنی ئیسرائیلییە مەدەنییەکانی بە توندی شەرمەزار کرد. ڕۆژنامەکە، دەڵێت، ئەردۆگان لە کاتی پەیوەندی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئیسحاق هەرزۆگ هاوتا ئیسرائیلییەکەی، ئیدانە و سەرەخۆشی خۆی دەربڕیوە. ڕۆژنامەکە لە هەواڵێکیدا ڕایگەیاند، کە سەرۆکی تورکیا سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیانی هێرشە تیرۆریستییەکانی هەفتەی......

ڕژێمی سوریا هێزێک بۆ پشتگیر ڕوسیا ئامادەدەکات

nusar1
هێزەکانی ڕووسیا دەڵێن، ژمارەی ئەو چەکدارانەی کە بۆ چوونە ناوەوەی ئۆکرانیا ئامادەکراون، بۆ 22 هەزار کەس بەرز بووەتەوە. ڕوانگەی سوری (SOHR) بە ئاماژە بە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان بڵاویکردەوە، کە بەکرێگیراوەکانی ڕژێمی ئەسەد، بە سەرپەرشتی ئەفسەرانی ڕژێم و فەرماندەکان، ئامادەیی ناردنی سەربازیان بۆ ئۆکرانیا کردووە، لەوانەیە هەندێک لەو بەکرێگیراوانە بەم دواییانە بگوازرێنەوە......

یارییەکانی ئەمڕۆ

nusar1
خولی ئینگلیزیلیفەرپوڵ _ واتفۆرد کاتژمێر ٢:٣٠چێڵسی _ برینتفۆرد کاتژمێر ٥لیدز یۆنایتد _ ساوسهامتۆن کاتژمێر ٥ووڵفرهامبتۆن _ ئەستۆن ڤێلا کاتژمێر ٥بێرنلی _ مانجستەرسیتی کاتژمێر ٥برایتۆن _ نۆرویج سیتی کاتژمێر ٥مانجستەریۆنایتد _ لیستەرسیتی کاتژمێر ٧:٣٠ خولی ئیسپانیخیتافی _ ڕیاڵ مایۆرکا کاتژمێر ٣لیفانتی _ فیاڕیاڵ کاتژمێر ٦:١٥سەڵتافیگۆ _ ریاڵ مەدرید کاتژمێر ٧:٣٠ئەتلەتیکۆمەدرید _......
KDC

FREE
VIEW