KDC

سوید: 10,000 کەس بڕیاری دیپۆرتکردنەوەیان هەیە و بێ سەروشوێنن

بە گوێرەی راپۆرتێکی کەناڵی سویدی، ساڵی رابردوو بزربوونی زیاتر لە 10000 کەس تۆمار کراوە، کە دیپۆرتی وڵاتانی خۆیان بکرێنەوە، ئەوەش لە ئەنجامی ڕەتکردنەوەی داواکارییەکانیان بۆ نیشتەجێبوون

سەرۆکی پۆلیسی کۆچبەران، کەیسا فیلدین رایگەیاند، ئەوان لە سویددا کەسانێکیان هەیە، کە هیچیان دەربارەوە نازانن و لە ژێر چاودێریدا نین.

ئەم ماوەیە مشتومڕ لە سوید زۆربووە، لەسەر ئەوەی کە بە “کۆمەڵگای سێبەر” ناسراوە، مەبەست ئەو کەسانەی کە بە نایاسایی لەو وڵاتەدان و بە فەرمی تۆمار نەکراون، نە خزمەتگوزاری کۆچ و نە پۆلیس ئامارێکی لەسەر ژمارەی ئەو کەسانە دابین نەکردوون.

فیلدن ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەوان پێشبینی دەکەن، کە زۆرێک لەو کەسانەی بڕیاری دیپۆرتکردنەوەیان لە سوید دراوە، زۆر بە خێرایی لە سنوورەکانی نێو ئەوروپادا دەڕۆن و ئەستەمە، کە ژمارەیان، یا شوێنیان کۆنترۆڵ بکرێت.

پسپۆڕی کۆچبەرانی خاچی سوور، ئەلێکساندرا سینگستد، بە ئێس ڤی تی راگەیاندووە، ئەوان دەزانن کە لە سوید کەسانێک هەن مافی یاساییان نییە بمێننەوە، بەڵام هۆکاری زۆر هەیە بۆ مانەوەیان.

لەلایەن پۆلیسەوە داواکراون

ساڵی 2021، خزمەتگوزاری کۆچی سوید، زیاتر لە 18 هەزار فایلی ڕادەستی پۆلیس کردووە دەربارەی ئەو کەسانەی کە داواکارییەکانیان ڕەتکراوەتەوە، تا پۆلیس ڕێککارەکانی پێویست بۆ ئەنجامدانی دیپۆرتکردنەوەکەیان بگرێتە ئەستۆ.

لەو ژمارەیە زیاتر لە 10 هەزار کەسی بزربوون و، لەلایەن پۆلیسەوە داواکراون، بەڵام نازانرێت هێشتا لە سویدن، یا نا.

فیلدن تێبینی ئەوەی کرد، کە نەبوونی شوێنی دەستبەسەرکردن گرفتێک بووە و باوەڕی خۆی دەربڕیوە، کە بوونی بنکەی دەستبەسەرکردنی زیاتر، مەرجی باشتری بۆ پۆلیس دابین دەکات.

ئەوان لە ژیانی خۆیان دەترسن

بە گوێرەی خاچی سوور، پێیوایە هۆکاری دیکەیش هەیە کە هەندێک جار دیارنەمان هەڵدەبژێرن، وەک ترس لە ژیانیان و خێزانەکانیان، بۆیە دوای بڕیاری دیپۆرتکردنەوەیان، خۆیان حەشار دەدەن.

فیلدن باسی لەوەش کردووە، پێیوانییە کەس بێ بەڵگەنامە بژیت، ئەگەر هەڵبژاردنێکی باشتری هەبێت، هەڵی بژێرێت، ئەو وڵاتەی کە لێی هاتبوون و بەجێهێشتنیان هەڵبژاردووە وەک خۆی دەمێنێتەوە، بۆیە هەڵسەنگاندنیان جیاوازە لەگەڵ دەستەڵاتدارانی سوید.

ئەو جەختی لە گرینگی پشتگیریکردنی تاکەکان کردەوە، کە لە کاتی دیپۆرتکردنەوە و هەستکردن بە سەلامەتی لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ وڵاتانی خۆیان.

___

کەنەدا: ناوەندی ئۆتاوا داوایەک لە کوردانی دانیشتووی ئۆتاوا دەکەن

nusar1

پیرۆزبایی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زاینی

KDC

ئاسمانەکانی ئەوروپا بە ڕووی فرۆکە ڕووسیەکاندا دادەخرێن

nusar1
KDC

FREE
VIEW