KDC

پێکەوە … ڕێککەوە:

ھیوا علی

هەموومان لەگەڵ یەکڕیزی نەتەوەی کوردین وە هاواری بۆ دەکەین وە کاری بۆدەکەین شەو و ڕۆژ لە خەیاڵماندایەو بیری لێدەکەینەوە، چالاکی دەکەین بۆ یەکڕیزی، پێکەوە ژیان، خۆش گوزەران، مافەکانمان وە سەبەخۆبوونمان.

بەڵام ئەم هەموو کار و چالاکیی و دڵسۆزییانەمان بۆ نەتەوە و نیشتیمان ئامانجی خۆی نەپێکاوە هۆکار چییە ئایا هەموومان لەخۆمان پرسییوە هۆکارچییە و چۆن خۆمان بگونجێنین؟ چۆن بتوانین کار بکەین وە ئامانجەکانمان بپێکین؟

لێرەدا پێویستە جوان سەیری بیر و بۆچوونەکانمان بکەین کە چۆن تائێستا دەرمانبڕیوە و کارمان کردووە وئەنجاممان داوە بەڵام ئامانجی نەپێکاوە وای لێ بکەین ئامانجەکاممان بیپێکین.

ئەم باسە زۆر هەڵدەگرێت بەڵام لێرەدا زۆر بە کورتی و بە زمانێکی ئاسان هەندێك سەرنج دەخەینە ڕوو کە یارمەتیمان دەدات کە ڕۆشن بیرکەینەوە و کار بە مسۆگەری بکەین.

لەپێشا بابزانین ئامانجەکەمان چییە وە ڕێکارەکانی بەدەستهێنانی کامانەن:

ئامانجەکەمان:

سەربەخۆبوون و ئازادییە

ڕێکارەکان:

یەکڕیزی، هاودەنگی، هاوسۆزی، لێبوردەیی، خۆنەویستی، خۆشەویستی نیشتیمان، خۆشەویستی مرۆڤایەتی، ڕێز لەیەکگرتن، یەکتر ( پەسەند) قبوڵ کردن، لۆبی کردن بۆ کۆمەڵگای کوردی لەدەرەوەی کوردستان.

ئەو ڕێکارانەی سەرەوە و زۆری تریش هەموومان بە بۆچوونی خۆمان بە باشی جێبەجێمان کردوون، بەڵام هاو نیشتیمانییەکانمان ڕێکارەکانی ئێمەیان بەدڵ نییە وە ئێمەش ئەوەی ئەوانمان بەدڵ نییە، چونکە هەریەکەو لە ئێمە و ئەوان خۆمان بە دڵسۆزتر دەزانین بۆ گەل و نیشتیمان لەبەر ئەوە کەوتووینەتە پێشبڕکێیەکی سەرسەختانە بۆ برەودان بە کردار و چالاکییەکانمان وە بەرەوپێشبردنیان، ئەم جۆرە پێشبڕکێیە زۆر پێویستە لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بەسنورێکی دیاریکراو واتا لە بەرژەوەندی گشتیدا بێت بەڵام بەداخەوە لەلای ئێمە بێ سنوورە ئەم بێ سنوورییە کارێکی کردووە کە کۆمەڵگاکەمانی شڵەقاندووە پەڕتەوازەی کردووین.

دەبێت چی بکەین؟ دەبێت سنوورێکی گشتگیری بەرژەوەندی نیشتیمانی دابنێین بۆ هەنگاوەکانمان کە لە سەرووی بەرژەوەندی کەسەکانەو و پارتەکانەوە بێت، مەبەست لێرەدا پەستانی بیروڕاکان نییە بەڵکو ڕێزگرتنە لە بیرو بۆچوونی یەکتری.

یەکڕیزی بە پێکەوە ژیان و یەکتر قبوڵ کردن چۆن دروست دەبێت، ڕێز لە بیر و بۆچوونی یەکتر بگرین وە بەنەرمی بیر بکەینەوە واتا بتوانین گوێ لەیەکتر بگرین وە کار و هەنگاوەکانی یەکتر  لە بەرژەوەندی گشتیدا هەڵسەنگێنین وە ئامادەبین کە بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکان پێش بەرژەوەندی خۆمان و پێش لووتبەرزی خۆمانی بخەین. 

کەواتە با هەموومان بەگرنگییەوە گوێ لەیەکتر بگرین و هەوڵ بدەین قسەکانی یەکتر بە ئەرێنی وەڕگێڕینە سەر بیروبۆچوونەکانمان وە پێکەوە بیربکەینەوە و پێکەوە هەنگاو بنێین بۆ سەربەخۆیی کوردستان ئەگەر ئامانجی هەموومان سەربەخۆیی کوردستان بێت ئەوەی ئامانجەکەی جیایە ئەوە هەرگیز یەکناگرێتەوە لەگەڵمان وە ناتوانین یەکڕیزبین لەگەڵی.

___

گرنگی فێربوون لە ژیاندا

nusar1

رازی بوون بە ملکەچی بۆ بێگانەو خواردنی نانی سەرشۆڕیە

nusar1

لە چلەی کامیل ژیردا…

nusar1
KDC

FREE
VIEW