KDC

ڕاوێژکاری نەمسا سەردانی مۆسکۆ دەکات

دوای ڕاوێژ و گفتوگۆی یەکێتی ئەوروپا و بەرلین بە ڤلۆدۆمێر زیلنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا و، لە پێناو بەرەوپێشچوونی دانوستانەکانی نێوان ئۆکرانیا و ڕوسیا وەک سەرەتایەک بۆ گرتنەبەری ڕێگای ئاشتی، وابڕیارە کارل نیهامار سەردانی ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی ڕوسیا بکات.

ئەم سەردانەی نیهامەر، بە یەکەم سەردانی بەرپرسێکی یەکێتی ئەوروپا دادەنرێت لەوکاتەی، کە لە 24مانگی شوبات ڕوسیا ئۆپەراسیۆنی هێرشی داگیرکاری دژ بە ئۆکرانیا دەستپێکردووە.

چەند گەڕێکی دانوستانەکانی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا لە ئەستەمبوڵ و بە شێوە ڤیدۆیی بەردەوامە، ئەوەش وەک نیاز پاکی و بەرەوپێشچوون لە دانوستانەکان، هەفتەی ڕابردووش مۆسکۆ لە دەوروبەری شاری کیێڤی پایتەخت و باکووری ئۆکرانیا بەرە و ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە پاشەکشەی کرد.

بەڵام بەرپرسانی ئۆکرانیا ڕایانگەیاند، کە پاشەکشەی هێزەکانی ڕوسیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، بە نیازی خۆڕێکخستنەوە و هێرشی فراوانن بۆ ناوچەکانی هەرێمی دۆنتسکی و کەنارە ئاوییەکانی باشووری ئۆکرانیا، کە بە تەواوی کۆنترۆڵیان بکەن، ئەمەش نیگەرانی دەستەڵاتدارانی ئۆکرانی زۆرتر کردووە و، داوای دڵنیایی ئاسایشی بە بەشداری وڵاتانی ڕۆژئاوا دەکات و، لە ئەگەری دووبارە هێرش کردن، سزای ئاسمانی و سەربازی دژ بە ڕوسیا بدرێت.

لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی بەرگری بەریتانیا لە بەیاننامەیەک لە تویتەردا ڕایگەیاند، تۆپبارانی ڕوسیا لە ناوچەکانی دۆنتیسک و لوگانسک بەردەوامە و، لەو شوێنەدا هێزەکانی ئۆکرانیا چەندین هێرشی ڕوسیان لە تانک و ئوتۆمبێل و کەرەستەی تۆپخانەکانی ڕوسیایان تێکشکاندووە.

هەواڵگری سەربازی بەریتانیاش ڕایگەیاند، کە بەکارهێنانی چەکی فسفۆر لەلایەن هێزەکانی ڕوسیاوە لە ناوچەی دۆنتسک بەکارهێندراوە، هەروەها ئەگەری بەکارهێنانیشی لە شاری ماریۆپۆلیش دا، وەک هەوڵێک بۆ کۆتایهێنان بە بەرگری سەختی هێزەکانی ئۆکرانیا، کە ئێستا لەو شارەدا گەمارۆدراون.

سۆران حەسەن

___

ئۆکرانیا هێرشی پێچەوانەی دەستپێکردووە،ڕووسیاش گەمارۆی زیاتری شاری کیێڤ دەدات

nusar1

ئەمەریکا پشتگیری ڕێگای دیپلۆماسی بۆ کێشەی ئۆکرانیا دەکات

nusar1

بەریتانیا :ڕەوەندی کوردستانی بەشداری کۆنفراسی تایبەت بە کورد دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW