- Advertisement -

وارشۆ: لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی کۆمەککاری بۆ ئۆکرانیا ،پتر لە 6ملیار یۆرۆ کۆکراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندیش ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، زیاتر لە 6 ملیار یۆرۆ بۆ پشتیوانی لە ئۆکرانیا لە کۆنفرانسێکی کۆمەککاری نێودەوڵەتی لە وارشۆ کۆکراوەتەوە. ماتیوز مۆراڤیسکی لەگەڵ هاوتا سویدییەکەی ماگدەلینا ئەندرسۆن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا وتی: “توانیومانە زیاتر لە شەش ملیار یۆرۆ کۆبکەینەوە و ئەم هاوکارییە بۆ پشتیوانی ئۆکرانیا و لەلایەن هەموو ئەوانەی پشتگیری دەکەن کۆکراوەتەوە
لەلایەکی تر سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ئورسولا ڤۆن دێر لیین 200 ملیۆن یۆرۆی وەک هاوکاری بۆ ئاوارەکانی ناو ئۆکرانیا ڕاگەیاند
ئەمەو دێرلیین جەختی لەسەر هاوکارییەکان کردوەوە وتی « ئێمە پێکەوەبۆ ئامانجێکی ڕوون هاتووین، بۆ پشتیوانیکردن لە خەڵکی ئازای ئۆکرانیا کە شەڕ لەگەڵ دەستدرێژیکاران دەکەن و بەرگری لە ئازادی خۆیان دەکەن»

سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندی ڕایگەیاند کۆکردنەوەی زیاتر لە شەش ملیار یۆرۆ بۆ ئۆکرانیا لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی کۆمەککاری لە وارشۆ بایەخ و گرنگی خۆی هەیە ،هەموو ئەوانە پشتگیری گەلی ئۆکرانیا و ئازادی دەکەن

ئەمەو سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا دێنیس شمیال لەبارەی هاوکارییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند وڵاتەکەی زیاتر لە 12 ملیار دۆلار چەک و یارمەتی دارایی وەرگرتووە لەوکاتەی هێرشی ڕوسیا لە 24ی مانگی دوو دەستی پێکردووە

لە کۆنفرانسێکی کۆمەککاری لە وارشۆ بە بەشداری سەرکردەکانی پۆڵەندا و سوید و سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا هاوکاریی و کۆمەکەکان ڕاگەیاندران

سۆران حەسەن

KDC

FREE
VIEW