- Advertisement -

ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی


ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەندا


ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی ڕۆژێکە کە لە ٢٢ی نیسان، لە ھەموو ساڵێک یاد دەکرێتەوە ئەمەش بەبۆنەی ساڵیادی دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی بەناوی ڕۆژنامەی کوردستان، کە لەلایەن میقداد میدحەد بەدرخان لە قاھیرە لە ساڵی ١٨٩٨ ، ھاوکات ئەمڕۆژە بە ساڵڕۆژی دامەزراندنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان دادەنرێت، کە ئەم سەندیکایە لە ساڵی ١٩٩٨ دامەزرا .
لەدوای ئەو میژووەوە زۆر گۆڕانکاری بەسەر بزاڤی بزوتنەوەی ڕۆژنامەگەری و ڕۆشنبیری کوردیدا هاتوە ، واتە زۆر قۆناغی جیاجیای بە خۆیەوە بینیوە ، چ لە ئاستەنگی وە چ لە دەوڵەمەندی فرەیی دەزگاکان کە کاریگەری ڕاستەوخۆی هەبوو لەسەر ڕۆشنبیری کوردی وە کەڵچەری کوردی لە کوردستاندا ، نوسەران و ڕۆشنبیرانی کورد لەهەر چوار پارچەی کوردستاندا لەهەموو بوارەکانی ڕۆژنامەگەریدا ڕۆڵ و گرنگی تایبەتی خۆی هەبوە بۆ پێشخستنی ڕەوشی ڕۆنامەگەری کوردی .. بە شێوەیەك کە ڕۆژنامەگەری کورد پێ بنێتە نێو ڕۆژنامەو میدیاو گۆڤارو بڵاوکراوە و مینبەرە ئەوروپی و جیهانییەکانەوە ، هەربۆیە ئەو هەنگاوە لە چوار دیواری سنورەکانەوە هەنگاوی ناوە بەرەو کیشوەرەکان .. هەرچەندە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە زۆر و کەمی پێشێلی هەیە بەرانبەر بە ئازادی دەربڕین و سنووردارکردن و کوشتنی ڕۆژنامەنوسان بە هۆی شەڕو ڕووداوەکانەوە ، بەڵام ئەوەندەی تریش تەسك کردنەوەی وە پاشەکشەی کاری ڕۆژنامەوانیش ڕووی داوە ، بەتایبەتی کاتێك کە یاساکان پێشێل دەکرێت یان بەناوی دیموکراسی ڕۆژنامەگەری یەوە خەڵکانێك لە هەموو پلەو پایەیەکدا خۆیان دەخزێننە نێو دەزگای ڕۆژنامەگەری یەوە بێ ئەوەی ئەو کارەیان ئەنجام دابێت یان ئەزموونێکی بەرچاویان هەبێت بۆ مەرامی سیاسی خۆیان بە شێوەی دۆستایەتی و نزیك بونەوە لە دەزگا میدیاییەکان .
لە کۆی ئەو بیرەوەری یە مێژوییە دیسانەوە ئەوە دەڵێم کە میللەتی کورد وە گەنجان و خاوەن ئەزموونەکانی کورد لە سەرانسەری جیهاندا توانیان ئەو هەنگاوە بنێن کە جاران بە نهێنی و یاساخی و لەژێر زەمینە تاریکەکان و ماڵ بۆ ماڵ و شاخ و نهێنیە تاریکەکان ڕۆژنامەو ڕووپەل و پەرتوکێك بە چاپ بگەیەنن بە دەستوخەت و ڕۆنیو بڵاوکراوەیەك بڵاو بکەنەوە ، بەڵکو ئێستا هەنگاوەکان بە شێوەیەکن کە دیجیتاڵی و وێب سایدو ماڵپەڕو ئەکاونتن و ڕۆژنامە ئەلکترۆنیەکان و چاپەمەنیەکان جێگرەوەی ئەو ڕۆژگارە تاریکانە بوون ، وە لە ڕووی میدیایەوە هەرچەندە ئێستا لە زۆر ساید یان ڕووە ئەڵکترۆنیەکان بە ناڕاستەوخۆ بابەتی خراپ و دژ بە مرۆڤ و مرۆڤایەتی بڵاو دەکەنەوە وە سەردەمێکی خراپیان هێناوەتە پێشەوە ، بەڵام ئەوەش لە بەرچاو دەگرین کە چەندین کەسان لە لاوان و خاوەن بڕوانامەو دەزگای میدیایی ووڵاتانی دەرەوە پشت بە ڕاپۆرت و کارە ڕۆژنامەگەریەکانیان دەبەستێت وە وەکو لینکێك سوودی لێ دەبێنێت ، ئەوەش شارەزایی و لێهاتووی پسپۆڕ و کادری کوردی یە کە پێگەیشتوە لەم سەردەمە ئەلکترۆنی و دیجیتاڵی یەدا .
تێڕوانینی من ئەوەیە لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆجیای جیهانی و لەداهاتوودا کەسانی پسپۆڕو شارەزا پترو زیاترو ووردەکارتر کار لەنێو ئەو جیهانە سمارتەدا دەکەن وە زووتر دەنگو ڕەنگی جیهان دەهێننە نێو ماڵەکانمانەوە وە سەرە ڕێکانمان لە سەر زەوی یان بەئاسمانەوە یان لە نێو دەریاو سەر چیاکانەوە .. ئەوەش لە ڕێگای ئەو مرۆڤانەی کە ڕۆژنامەو کاری ڕۆژنامەگەری دەکەن بەتایبەتی بۆ میللەتی کورد .

KDC

FREE
VIEW