- Advertisement -

ڕۆژهەڵاتی کوردستان : ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکراوانی نەورۆز

دوای تێپەڕینی ١٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی بەربڵاوی هاووڵاتییانی کورد بەهۆی بەشداربوونیان لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز، ١٤ کەسیان هێشتا دەستبەسەرن و ناسنامەی بەشێک لە دەستبەسەرکراوانیش ئاشکرا نەبووە.
بە گوێرەی راپۆرتێکی هەنگاو، لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز، زیاتر لە ٥٠ هاووڵاتی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکراون، کە هەتا ئێستا ناسنامەی ٣١ کەسیان ئاشکرا بووە، لەو ژمارەیە ١٧ کەسیان ئازاد بوون و ١٤ کەسیان هێشتا دەستبەسەرن.
هەریەکە لە سوهراب جەلالی و جەمال ئەسەدی و، دوێنێش هەر یەک لە عابید خورشیدی، کەیوان زەند کەریمی و فەردین پەیمانکار، بە دانانی بارمتە لە گرتووخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کراون.
هاوکات ئومێد حوسێنی تەمەن ١٦ ساڵ، کە ڕۆژی یەکەمی نەورۆز لە سنە دەستبەسەر کرابوو، دوای دوو ڕۆژ بەندکرانی، بە نووسراوە بەڵێننامەی لێ وەرگیراوە و ئازاد کراوە، هەروەها بەهمەن چێشتە و بورهان درەخشانی، دوای یەک ڕۆژ بەندکران ئازاد کراون.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، ١٤ کەس لە دەستبەسەرکراوەکان، بە ناوەکانی مەستوورە مستەفا موبارەک، ئومێد شێخی، فواد عەنایەتی، سەهەند بەرزەنجی، کەیوان مەحموودی، ئارەش شەکیبا، خالید حوسێنی، جەمشید فەر ڕەی، کەیهان کاکەخانی، ئارەش فەداکار، ئارمان سەلیمی، سامان میرەکی، ساسان پاداش و ئەحمەد ڕەسووڵی، هێشتا دەستبەسەرن و ئازاد نەکراون.

ژمارەی دەستبەسەرکراوەکان زیاترە لە ٥٠ کەس، بەڵام هەتا ئێستا ناسنامەی ٣١ کەسیان بۆ ئاشکرا بووە.

زۆربەی ئەو کەسانە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە بەکارهێنانی جامانە و گوڵی سوور لە ڕێوڕەسمی نەورۆز تۆمەتبار کراون، کۆتایی  ساڵی ڕابردوو، سوپای پاسداران بڕیارنامەیەکی دەرکرد و ڕایگەیاند، کە جامانە و گوڵی سوور، هێمای حیزبە کوردستانییەکانن و بەکارهێنانیان لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز قەدەغەیە.

لەنێو ئەو کەسانەی کە دەستبەسەر کراون، سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سەڵماس هەن، کە هێزە ئەمنییەکان دوای ئەوەی بەڵێننامەیان پێ پڕ کردوونەتەوە، سەریشیان تاشیون و پاشان ئازاد کراون.
ناسنامەی ئەو ٣١ کەسەی کە ئاشکرا بووە بە شێوەی خوارەوەیە:

سنە
١ ئاریانا سەلیمی ٢ بەتوول ئەعزەمی، ٣جەماڵ ئەسەدی ٤ سوهراب جەلالی ٥ فواد عەنایەتی ٦ ئومێد حوسێنی، ٧_ ئازاد مەحموودیان ٨_ کەیوان زەند کەریمی ٩سەهەند بەرزەنجی ١٠ کەیوان مەحموودی ١١ئارەش شەکیبا ١٢خالید حوسێنی ١٣_ جەمشید فەر ڕەی ١٤فەردین پەیمانکار ١٥کەیهان کاکەخانی ١٦ئارەش فەداکار ١٧ئارمان سەلیمی ١٨ئومێد شێخی ١٩ عابید خورشیدی ٢٠سامان میرەکی ٢١ بەهرام بەهرامی ٢٢تاهیرە شمشەکی ٢٣ عادڵ نادری ٢٤ مەستوورە مستەفا موبارەک

پیرانشار ١بەهمەن چێشتە
٢_ ساسان پاداش 
٣_ ئەحمەد ڕەسووڵی

سەڵماس
١_ ئەمیر ئەحمەدلوو

مەریوان
١- بورھان درەخشانی

KDC

FREE
VIEW