- Advertisement -

تێڕوانینێك بۆ کارە هونەریەکانی نوسەرو دەرهێنەری کورد کەی بەهار

ئاشتی گەرمیانی ـ هۆڵەندا

بەشی یەکەم ..

..ئایا عێراق بەرەو دیموکراسی دەڕوات یان ئەمەریکی و ئەوروپییەکان بۆ ئەجندایەکی تاریك هاتوون و ئەو خەڵکەی کوردستان و عێراقیان فری داوە .. فلیمەکەی کەی بەهار ساڵێک لەناو ئاگر ئەم پرسیارەی لا دروست کردم !
فلیمی من سامیم ، زیاتر لە ١٥٠ جار نمایش کراوە ، و ٥٣ خەڵاتی جیهانی بەدەستهێناوە .

لە خەون و خەیاڵەوە بەرەو ڕاستیە تاڵەکان و ئەزموونە پڕو چڕەکانی ژیان .. ئەو ڕۆژانەی کە منداڵ بوین لەکەرکوك بەتایبەتی نوسەرو دەرهێنەری کورد کەی بەهار کە وەکو من هەمان سیناریوی ژیانی هەیە بەڵام ئەو لە گەڕەکی ڕەحیم ئاواو منیش لە ئازادی .. لە خاڵی پێکەوە گرێ دراو شەقامی کۆماری و کتێبخانەکەی جەبار ئاسۆ و کتێبخانەکەی مامۆستا بەکر .. لەپاڵ ئەوەشدا سینما سەلاحەدین و عەلەمێن و حەمرا زستانەکەی و هاوینەکەی لای مەحاکم و ئەتڵەس و خەیام سەر جسرەکەی شەهیدان .. تەپەی مەلا عەبدواللە ئەو وێستگە یادەوەریانەیە کە هونەرمەند کەی بەهار تێیدا ژیاوە بێگومان نابێت ئاگرەکەی باوە گوڕ گوڕمان لە بیر بچێت ، کە دەڵێت (( باوە گوڕ گوڕ بە گوڕ هاتم ، بۆ جووتێ کوڕ هاتم )) کە نزیکترین جێگایە لە گەڕەکی ڕەحیم ئاوا .. بەڵام قوتابخانە سەرەتایی و ناوەندیەکان کۆمەڵە قوتابخانەیەك کە کوردی زمان و ناونیشان کوردی بوون وەکو زێوەر و کوردستان و ڕزگاری و پیرەمێرد و زۆری تریش ، مامۆستاکانێش تورکمان و کوردو عەرەب و مەسیحی بوون ، کە منداڵ بوین مامۆستا تورکمانەکە دەیوت یااللە سروودی ( ئەی ڕەقیب بڵێ لە خۆت ) .


ئەو ڕۆژانەی هونەرمەند کەی بەهار تێیدا ژیاوە تاڵ و شیرینن کە مامۆستای وانە بێژ داری دەخستە نێو ئاو دەی ووت خوێ ی پێوە دەکەم ئەگەر سبەی وانەکەتان لەبەر نەبێت ، باری سیاسی ئەو شارەش لەوەتی هەیە ، وە لەوەتی چاومان کردۆتەوە هەر ئێش و ئازارو مەینەتی بوە ، کەسێك نی یە پرشی ئاگری چەساندنەوەی بەر نەکەوتوبێت و ماڵ وێرانی نەبینیبێت بەهۆی کورد بوونەوە لە کەرکوك ، حەزەکانی کەی بەهار زۆر گەورەتر بوون لەوەی کە باسی دەکات یان دەربڕینی لێوە دەکات چونکە حەزو ئارەزووی هەرزەکاری جیهان و خەون و یادەوەریەکی ئێجگار قوڵن ، بە شێوەیەك تاوەکو کۆتا ژیان کاریگەری هەیە لەسەر پیشەو داهێنان و بیرکردنەوە ، ئەو هەنگاوانەی کە کەی بەهار ناویەتی هەنگاو بەهەنگاو لە لاسایی کردنەوە تاوەکو بەشداری لە شانۆو خوێندنەوەو تەماشاکردن و گفتوگۆ یان ژیانی بەندیخانەیی وەکو لاوێك و بیر کردنەوە لە حەزو ئارەزوەکان ، هەموو ئەمانە بناغەی داهاتوو بوون ، بەهۆی کورد بوون و دەرکردنی و تەعریبی حزبی بەعس و داگیرکاری مرۆڤ ڕوو لە ئاوارەیەکی تاڵ دەکات ، چیرۆکی بەسەرهات ئەوەندە زۆر بوو ئەو دەستە تەمەنە کەلە چلەکانەوە بەردەوامە وە ئێمە ناوی لێ دەنێین سەردەمی زێڕین ، چونکە خۆمان بۆ خۆمان پێ گەیاند لەنێو ئەو هەموو کاول کاریەدا . پەڕینەوە بۆ تاراوگە و لەساڵانی ١٩٨٠ بەدواوە زۆرێك لە گەنجانی کەرکوك و کوردستان بەگشتی بۆ خوێندن ڕوویان لە دەرەوە کرد بەتایبەتی وڵاتی ئیتاڵیا ، یوگسلافیا ،بولگاریا ، پۆڵەندا و ڕوسیا پاشان ڕوویان لە ووڵاتانی تر کرد .

دواتر لەو ووڵاتانە نیشتەجێ بوون و خوێندنی باڵایان تەواو کرد و بوون بەخاوەن پسپۆڕیەکی زۆر لە زۆر بوارەدا ، کەی بەهاریش لە جیهانی هونەرو فلیمسازی و نوسینی ژیان لە پشت کامیراکانەوە خۆی دۆزیەوە ، بەو بەشداری و خوێندن و توێژینەوانە کە بتوانێت کورتە فلیم و دیکومێنتاری بەدەست بهێنێت ، و بە زمانی ئیتاڵی بەشداری لە چالاکییەکان بکات ، ساڵی ١٩٨٧ یەکەم کورتە فلیمی هێنایە بەرهەم بە ناوی ( پاسپۆرت ) کە زۆرێك لە خەم و مەینەتی و حەزەکانی لەو کورتە فلیمەدا کۆ کردبووە ، دواتر لە زۆر پرۆژەی تایبەتی و گشتیدا بەشدار بوە بەشێوەیەك کە خەونەکان لەگەڵ پرۆژەکاندا گەورە دەبوون و ئیدی پانتایی کارەکانیش بە شێوەیەك بوون کە بگاتە ئەوەی ناسراوێتیەکی تایبەتی لە ووڵاتانی ئەوروپی بەدەست بهێنێت .بەڕاستی چیرۆك و سەرگوزشتەی فلیمکاری کورد و نوسەرو بەرهەمهێنەرو دەرهێنەر کەی بەهار لە ڕووی دیکومێنتاری یان سەردانی مەیدانی و گوێگرتن لە ئازارەکانی خەڵك ئەوەندە زۆرن هیچ کات من ناتوانم مافی گەورەیی ئەو کەڵە هونەرمەندە بدەم کە لە ڕابردوو، و ئێستادا ئەنجامی داوە ، ٤٣ ساڵە لە ئەوروپا بەو هەموو ئەزموون و ژیانداریەوە .

سەبارەت بە فلیمی خەونی کورد جەنگ یان ئاشتی دەڵێت ( ئەگەر نەتوانم جیهان بهێنمە کوردستان ، کاری من ئەوەیە کوردستان بەرمە جیهان ) وە دەڵێت : خۆشەویسترین بابەت بۆ من فلیم وسەربەخۆیی یە لەژیانی مندا . ڕۆژێکی مێژوویی یە هەرکات باس لە فلیم و دەرهێنان بکات لەکاتێکدا فلیم گێڕانەوەی چیرۆکە وێنەیە ، خەونی ئازادی و سەربەخۆیی و فیدراڵی و بەدەوڵەت بوونی کورد بیرو هزری فلیمکاری کورد کەی بەهارە ، ئەوان لە کوردستان دەڵێن بەسە خوا حافیزی لە عێراق بکەین ، شەیدایی کەی بەهار بە شێوەیەکە لەگەڵ هەر هەنگاوێك بۆ سەربەخۆیی کوردستان ماچ و گریانێکە .
لەهزری نوسەرو فلیمکارو دەرهێنەردا سەدان و هەزاران چیرۆکی ناخ هەژێن ناوەڕوەك و بابەتین بۆ دۆسیەکان و فلیمکاری کە خودی خۆی لە سەر زەوی ناوچە دابڕاوەکان و خاکی باوباپیرانمان بەشدارە ، لە نزیکەوە گوێ لە نەیارەکان و پێشمەرگە دەگرێت ، کە تەرازویەکی لەنگە میللەتێك داوای سەربەخۆیی دەکات و ئازادی دەکات ئەوی تریش داوای داگیرکاری و چەوسانەوە دەکات ئەو تریشیان داوای سڕینەوەی مرۆڤایەتی دەکات ؟
ژیاننامەی من و سەدانی وەکو منی کردوە بە فلیم و دیکومێنتاری بەتایبەتی من و کەی بەهار هاوبەشین لە ڕووداوەکان و کەسایەتیەکان و خەمەکان و ئازارەکان و ئازادییەکان و دەربەدەریەکان من ئەو هەمان ناسنامەمان هەڵگرتوە چ بەڵگەیی و چ بیرو هزر کە کەرکوكە و سەربەخۆیی و ئازادی ئەوشارەمان لە دڵ و رووحدا پاراستوە ، ڕوداوەکانی نێو فلیم و دیکومێنتاریەکان ئەو ڕووداوانەن کەلە ڕاستیدا منیش بینیومە هەنگاو بە هەنگاو لە ساڵانی جیاوازدا ، لەکۆتادا تاکە بەڵگەیە بۆ نەوەکانی داهاتوو کە کەسانێك هەبوون شەو ڕۆژیان کردە سەر یەك لە ڕێگای کەلتوورو هونەرو بەڵگەو فلیمسازی و تابلۆکانەوە چیرۆکی تەمەنیان گێڕایەوە .

لەهەر سەردان و گەشتێکدا کەی بەهار بە کەشکۆڵ و دونیایەك لە بەڵگەنامەو دیدەو گفتوگۆو و ڕووداوی سەیرو سەمەرەوە گەڕاوەتەوە بۆ ئەوروپا .. ئەو توانی لەنێو ئازارو کوشتن و بڕین و ئازادی و هەژاری و دەربەدەری دوای پرۆسەی ئازادی عێراق مامەڵە بکات بەتایبەتی مانەوەی سالێك لە شاری کەرکوك و هەرێمی کوردستان ، لەو دیدارانەدا بەدبەختی گەل و ناوچەکەی بە ڕاشکاوانە خستۆتە ڕوو بەتایبەتی کەس و کارەکەی خۆی و ئەو کەسانەی تاوانبارن و تاوانیان ئەنجام داوە ، کەسانی تر لە غەدریان لێ کراوە ، و ئەو کەسانەی کەبەهەڵە گیراون و لێبوردن چارەسەریان ناکات ، ئەو کەسایەنەی کە تا ماون کارەساتی جەستەیی و نەخۆشی دەروونی ژیانی سەدام حوسێنیان پێوە دیارە ئەو کەسانەشی لە دوای ئازادی عێراق بەدبەختیان بۆ مایەوە ، خەڵك چاوەڕێی ئازادین چاوەڕوانی ئارامی و بێ کێشەیین دەیانەوێت بەئارامی بخەون ، تۆزێك ژیانیان بۆ بگەڕێتەوە ، کەسانی تریش بوون بە پاشای عەرشی کەلاوە ، کەی بەهار هەنگاو بەهەنگاو لەگەڵ رووداوەکان کامیراو فلیمە دیکومنتاریەکەی شایەتحاڵی ئەو ڕۆژگارە تاڵ و شیرنانەن کە سەرەئەنجام بەڵگەیەکی حاشا هەڵنەگرە بۆ ئەمڕۆو دوێنی و داهاتوو ، من شتێك تێگەیشتم لە ئەزموون و ماندوو بوون و دوورکەوتنەوە لە ژیان و ماڵداری ، کەی بەهار ئەویش ئەوە بوو کەلەسەر کێشیەکی زۆر مەترسیدار بکات بەژیانی خۆی باجێکی زۆری دا تاوەکو بۆ دۆزینەوەی ڕاستیەکان و پەردە لادان لە سەر درۆ گەورەکان بوەستێت ، کە ئایا عێراق بەرەو دیموکراسی دەڕوات یان ئەمەریکی و ئەوروپییەکان بۆ ئەجنداییەکی تاریك هاتوون و ئەو خەڵکەی کوردستان و عێراقیان فری داوە .. لەهەموو حاڵەتەکاندا کەی بەهار ئەو پەردەیەی ڕاماڵی لەسەر هەموو دەمووچاوەکان و بە نائومێدی گەڕایەوە بۆ تاراوگەی پڕ لە ئەزموون و بیرەوەری و ژیانداریەکەی ، لە کۆتادا سەربەخۆی بۆ کوردستان خەونە گەورەکەیە .

من دەمەوێت بگەڕێمەوە بۆ ئەو کارەی کە زۆرترین خەڵات و نمایشی تێدا وەرگیراوە فلیمی ( من سامیم ) زیاتر لە ١٥٠ جار نمایش کراوە وە ٥٣ خەڵاتی جیهانی بەدەست هێناوە .. کەی بەهاری نوسەرو دەرهێنەرو فلیمسازکار هەروەك باسم کرد خەونە گەورەکەی لەپاش ئەو هەموو ئەزموون و چاوەرێکردن و

و ژیان لە نێو ئاگرو ئاسندا بوو بە پرۆژەیەك و هەروەك لە نیو دیدارو چاوپێکەوتنەکانیدا دەڵێت (( کوردستان ئەزموونێکی نوێ بە خۆیەوە دەبینێت لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٣ دا کە ١٦ فلیمکاری پرۆفیشیناڵی بەریتانی بە هاوکاری ٣٥ کوردی هەر چوار پارچەی کوردستان کەلە شارۆچکە مەخموور کۆبونەوە بۆ ئەنجامدانی فیلمێك بە ناوی ( من سامیم ) ئەمەش بوو بە خەمێکی هاوبەش لە نێوان کوردستان و بەریتانیادا )).. من سامیم تەمەن ١٠ ساڵان دەبێتە هاوڕێیەتی سەربازێکی ئەمەریکی کە ناوی ئۆسکارە ، یەکتری خۆشویستن لە دوو کەلتووری جیاوازدا بە هاوڕێیەتی بۆ سەرکەوتنی ئەزموونێکی بەهێز ، کە گەشەی فیلمی کوردی بە ستاندارێتی جیهانی ، نیکۆرت کە ڕۆڵی ئۆسکار دەبینێت .. لە هۆلیود کار دەکات و هاتۆتە کوردستان ، لە وتۆمارکردا لە نێوەڕاستی شارۆچکەی
مەخموور یەکەم فیلمی فیکشنە کە پێیهەڵدەستێت .. لەکاتێکدا کەی بەهار دەڵێت (( من زۆر دەترسم لەم ئەزموونە ، فلیمی من سامیم خۆم کردە تەڵەوە ، بەڵام زۆر بە پەرۆشم بۆ ئەم کارە بێتە دی )) ، کۆکردنەوەی کۆمبارس وقەڵەباڵغی لە نێو ئەو شارۆچکەیەدا بەڕاستی لەو کاتەدا کارێکی ترسناك بوو هەروەك خۆی باسی لێوە دەکات بەڵام کارێکی گەورەیە . لە وڵاتی بەریتانیا پێیان وتوە ئەگەر تۆ ئەم فلیمە دروست بکەیت ئەوا نیو ملیون دینارت پێویستە ، بەڵام کۆمەك کردن بۆ ئەم کارە ٢٥ هەزار دۆلاری تێچوو ، ئەو کەسانەی کەلە پشتی کامیراکانەوە کاریان کرد بۆ ئەم فلیمە بێگومان ئەکتەرەکان زۆر کاریگەر بوون چونکە هەمووان بە خۆبەخشی هەستان بەوکارە بەتایبەتی میران سابیر داینەمۆی ئەو کارە هونەرییە بوو کە بە دابین کردنی کەرەستەکان و سەربازگەی ئەمەریکی و تەقەمەنی و جێگەو ڕێگاو هێزەکانی ئاسایش و ئاسان کاری کارەکان لەلایەن قائیمقامی شارۆچکەی مەخموورو بازگەو شارەوانی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کارێکی ئەوەندە ئاسان نەبوو .

ئایا کەسێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەتوانێت هاوڕێیەتیەك دروست بکات لەگەڵ ئەمەریکا یان دوو کولتووری جیاواز و دژ بەیەك ؟ کە فلیمکارانی کوردو بەریتانیا ئەو کارە ئەنجام بدەن ! کەی بەهار زۆر گرنگی داوە بە جیهانی مندڵان و بۆ داهاتووی سینەمای کوردستان و ڕاهێنانی منداڵان لەو بوارەدا بەرانبەر بە کارئەکتەرێکی هۆلیود ! خۆی لە ڕاستیدا دروست کردنی فلیم و داڕشنەوەی یان پێکەوە گرێدان و گونجاندنیان سەلیقەیی و بیرو هزرێکی قووڵی دەوێت بەتایبەتی بۆ کارێك کە بگونجێت بۆ ئەمڕۆی جیهان و کوردستان بەتایبەتی ، ئەگەر چی کەی بەهار لە وڵاتی ئیتاڵیا دەستی بە فلیمکاری و خوێندن و ئەزموونگەری زۆر کردووە بە زمانی ئیتاڵی، و بەشداری چەندین ڤیستیڤاڵی جیهانی و نێودەوڵەتی کردوە بەتایبەتیش لە کوردستان لە شاری هەولێر لە ئیمپایەر و لە سلێمانی و دهۆك کە دەرهێنەری فلیمی من سامیم کە باشترین مۆنتاژی بۆ کراوە ، کە دەنگێکی زووڵاڵە و گەیشتە ئاستی ئەو هونەرە بەرزەی ووڵاتانی وەکو ئیسپانیا و ئەمەریکاو بەریتانیا و ئەوروپا و کوردستان .
کاریگەری ڕووداوەکان بە شێوەیەکن کە مرۆڤ و سروشت و ئاڵۆزییەکان و ئازادییەکان لە چوار چیوەیەکدا مرۆڤ بینەری بن .. یادی دە ساڵەی فلیم و چیرۆکی من سامیم .. ئەستێرەیەکی درەوشاوەی هونەری کوردی و جیهانی یە کە مرۆڤ دەتوانێت شانازی بە بەها هونەرییەکانیەوە بکات ،کاریگەری فلیم لە سەر بینەرو هوشیارکردنەوەی تاکی کوردی بەرانبەر بە سینەماو کارکردن تێیدا ، کەلە نوسین و دەرهێنانی ئاکۆ حەمە بەڵێن زەنگەنە و کەی بەهارە .

KDC

FREE
VIEW